دژەتیرۆر نۆ ئەندامی داعشیان لە سلێمانی دەستگیر کرد

  2020-09-29  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ٩ ئەندامی داعش لە شاری سلێمانی دەستگر کراون.

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێرا ق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە "دەزگای دژەتیرۆر بە هاوکاری لەگەڵ فەوجی دژەتیرۆر سلێمانی، ٩ ئەندامی چەکدارانی داعشیی تیرۆریستییان دەستگیر کردووە".

یەحیا رەسوڵ ئاشکرایکرد، ئەو نۆ ئەندامەی داعش، سەر ڕێکخراوی داعشی ناسراو بە (ویلایەتی عێراق کەرتی باشور).

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانە بەگوێرەی مادەی ٤ی تیرۆر یاداشتی دەستگیر کردنیان بۆ دەرچووە و هەموو رێوشوێنێکی پێویستیان لە دژ گیراوەتە بەر.

  



ڕیکلام