بڕی 20 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی دووسایدی کەلار سلێمانی تەرخانکرا

  2020-09-29  | 
یەکێک لەو پردانەی ڕێگایەکە کە کارکردن تیایدا وەستاوە
فۆتۆ : وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی ٢٠ ملیار دینار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی دووسایدی کەلار سلێمانی تەرخانکرا .

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە،

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 20 ملیار دینار تەرخانکرا بۆ دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی پڕۆژەی وەستاوی ڕێگای دووسایدی کەلار - دەربەندیخان ( کەلار-سلێمانی ) کە ماوەیەکە ڕاگیراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارە لەبەر گرنگی و بایەخی پڕۆژەکە و بەمەبەستی زوو تەواوکردنی  دراوە، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و خزمەتێکی گەورە بە ھاوڵاتیان دەکات لە ناوچەکە.



ڕیکلام