ئەمشەو چەند موشەکێک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتوونەتەخوارەوە و ئاگر لەناوچەکە کەوتووەتەوە.
تا ئێستا ڕوون نییە ئەو موشەکانە ئاراستەی چ لایەنێک و شوێنک کراون بە دیاریکراوی.
هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوەدەکەن ئاراستەی بنکەی ئەمریکییەکان کراوە لە گوندى دارهبهن نزیك فڕۆکەخانەی هەولێر، بەڵام سیستەمی بەرگری دژە ئاسمانی هاوپەیمانان موشەکەکانی پوچەڵ کردووەتەوە .
هەندێک زانیاریش ئاماژە بەوەدەکەن ئەو موشەکانە لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر کەوتنەخوارەوە بەڵام تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانەکان نازانرێت .