ژیان - محه‌مه‌د جه‌مال
ئاوێزان نوری، ژنه شاعیر و چاڵاكوانی مه‌ده‌نی كه له ساڵی 1981 له شاری كه‌ركوك له دایك بووه و یه‌كێكه له‌و ده‌نگه مێینانه‌ی كه ساڵانێكی زۆره ده‌نووسێت و شیعر ده‌خوێنێته‌وه. ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ "ژیان" ئاشكرای ده‌كات و ده‌ڵێت" زۆرینه‌ی ده‌قه‌كانم له‌لایه‌ن شاعیران و وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بییه‌وه بۆ سه‌ر چه‌ند زمانێك وه‌رگێڕدراون، له هه‌مان كاتدا سێ به‌رهه‌می چاپكراویشی به ناونیشانی "پیاسه‌یه‌ك به كوچه‌كانی قه‌ده‌ردا، به‌رسیله عیشقێ بۆ خودا، له جه‌سته‌ی گه‌ڵایه‌كدا ده‌مرم هه‌یه.
ژیان: شیعر و نووسین له دیدگا و تێڕوانینی تۆ چۆن پێناسه ده‌كرێ؟
ئاوێزان: به كورتی و به كوردی، شیعر و نووسین پێناسه ده‌كرێت به‌وه‌ی كه "فێری ڕوانینت ده‌کا، ڕوانین به ئاراسته‌ی جیاواز، دیدگای جیاواز، ژیانێکی به‌رجه‌سته‌کراو له‌به‌رگی جوانی و ڕاستیدا، داڕشتنی خه‌ون و خه‌یاڵ و هێنانه گۆی زمانی شاراوه، نوسین دیوە شاراوەکانی خۆت و چواردەور نیشان دەدات، شیعر مۆسیقا‌و ئیقاعی ڕوحت ئاشکرادەکات، شیعر‌و نوسین تیمارکردنی برینەکانی کۆمەڵگەیە".
ژیان: شیعرت به چه‌ند زمان نووسیووه و چه‌ند به‌رهه‌می چاپكراوت هه‌یه؟
ئاوێزان: من ده‌قی شیعریم گه‌ڵێك زۆرن، هه‌روه‌ها تا ئێستا سێ به‌رهه‌می چاپكراو یاخود كتێبی شیعریم هه‌یه به‌ناوه‌كانی "به‌رسیله عیشقێ بۆ خودا، پیاسه‌یه‌ک به کوچه‌کانی قه‌ده‌ردا، له جه‌سته‌ی گه‌ڵایه‌کدا ده‌مرم" شیعره‌كانیشم ته‌نها به كوردی زمانی شیرینی دایك نووسیوه، به‌ڵام زۆرینه‌ی ده‌قه‌كانم له‌لایه‌ن شاعیران و وه‌رگێڕانی "كورد و عه‌ره‌ب و ئینگلیز و فارس" وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانه‌كانی "عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، سوێدی، فه‌ره‌نسی، فارسی".
ژیان: تا ئێستا چه‌ند ڕۆمانت نووسیوه؟
ئاوێزان: له ساڵی 2008 نووسینێکم به‌ناوی "نامه‌کانی نامۆ" کرد به به‌رهه‌می ڕۆمان و بڵاوکرایه‌وه، به‌ڵام من لای خۆم هه‌ڵموه‌شانده‌وه تاکو له ئاینده کاری جوانی تێدا بکه‌م و ببێته ڕۆمان، چونکە نەمویست وەکو ڕۆمان بخوێندرێتەوە، لەبڕی شوێنی بابەت خوێنەر خۆی بڕیاری له‌باره‌وه بدابوایە كه نوسینەکە لای ئەو چی دەگەیه‌نێت، بەڵام کە لەچاپخانەکە بە ڕۆمان بڵاوکرایەوە و دوای پێداچونەوە و خوێندنەوەی خۆم، بڕیارمدا بڵاوی نەکەمەوە و هەڵیبوەشێنمەوە.
ژیان: كه‌ركوك به هه‌موو باره نالهبارییهكانییهوه هیچ كات كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ سه‌ر هزر و نووسینه‌كانت؟
ئاوێزان: به‌ڵێ بێگومان دۆخی که‌رکوک به هه‌موو باره ناله‌بار و جیاوازییه‌کانییه‌وه، کاریگه‌ری ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌بووه له‌سه‌ر نووسین و خه‌یاڵه‌کانم، چونکە کەرکوک لە مێژوو بۆ هەمیشەش قوربانی دەسەڵات و سیاسەت و مەنزڵگەی ناکۆکی بووە بە هۆی ئەو ئاڵتونە ڕەشەی بۆ میللەتەکەی خۆی بۆتە قوڕ، بۆیه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه جیاوازانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی كه‌ركوك بۆته‌وه، هه‌م كاریگه‌ری ئه‌رێنی و هه‌م نه‌رێنی هه‌بووه بۆ سه‌ر هزر و بیركردنه‌وه و نووسینه‌كانم.
ژیان: بۆچی له شیعره‌کانتدا گه‌ڵێك جار باسی ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی ژنانت کردووه؟ هه‌روه‌ها له شیعره‌کانتدا یاخبوون ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌رتدا هه‌بووه؟
ئاوێزان: من که ده‌نووسم، ده‌مه‌وێ وه‌کو ژنێک بنووسم، بێگومان ژننوسیش یاخیبوون له‌خۆ ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی موجاملچی و نا یه‌کسان، هەرچەندە شیعر بۆ شیعر دەنوسرێت ڕەگەز نیە بۆ جیاکردنەوە، بەڵام ژن و پیاوێک کە دەنوسن خەیاڵ و هەناسەی نوسینیان جیایان دەکاتەوە.
ژیان: بۆچی خه‌ڵكانێك تۆمه‌تی كوفربوون ده‌ده‌نه پاڵ وشه و ده‌قه شیعرییه‌كانت؟
ئاوێزان: من هیچ وشه‌یه‌کی خۆم به کوفر نازانم، به‌ڵام ئه‌وانی دی ئازادن له‌وه‌ی چۆن لێکدانه‌وه بۆ وشه‌کان و ده‌قه شیعرییه‌کانم ده‌که‌ن، پێم سه‌یره که له نووسین و خه‌یاڵیشدا خه‌ڵکانێک هه‌ن ناهێڵن ئازاد بین و تۆمه‌تی کوفر بوون ده‌ده‌نه پاڵ وشه و ده‌قه شیعرییه‌کانمان، دەشێ هەندێ لەوانەش بە سۆفیگەرم بزانن نەک کافر!.
ژیان: جگه له بواری ئه‌ده‌بیات، ڕۆژانه به چ شتێكی دیكه‌وه سه‌رقاڵیت؟
ئاوێزان: من ماوەی 14ساڵە لە ڕێکخراوێک کاردەکەم، كه زۆربەی کاتەکان لەوێم بۆ پرسی ژن، بەداخەوە کاتی نوسین و خوێندنەوەی بۆ نەهێشتومم، بەڵام هەموو ئەو چیرۆکانەی دێنە سەنتەرەکەمان هەمووی ڕۆمانێکن بۆ خۆیان.
ژیان: دیارنه‌مانی براكه‌ت كه له دوای ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كه‌وته ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی، تا چه‌ند كاریگه‌ری بۆ سه‌ر هزر و نووسینه‌كان هه‌بوو؟
ئاوێزان: بێگومان برینداربوون و ده‌ستگیركردن و تۆمەتبارکردنی براکه‌م له‌لایه‌ن تورکمان و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه کاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی بۆ سه‌ر هزر و خه‌یاڵه‌کانم دروست کرد. زۆر به‌داخه‌وه براکه‌ی من به‌هۆی به‌رگری له‌شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی کورد و که‌رکوکییه‌کان، چاره‌نووسی كه‌وته زیندان، ده‌سه‌ڵاتی كوردیش پشتی له برا پێشمهرگهكهم كرد، بۆیه عه‌زاب و زیندانی و حوكمی براكه‌م و له ده‌ستدانی قاچی ڕاستی كه وه‌ك یاریزانێكی تایكواندۆ ده‌یان مه‌دالیای سه‌ركه‌وتنی پێوهرگرتبوو، وای لێکردم بۆ هه‌تا هه‌تایه نه‌فره‌ت له ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تی کوردی بکه‌م و هیچ ئومێدێکم پێیان نه‌مێنێ.