ئێران ڤاکسنی دژە کۆرۆنای لەسەر مەیمون تاقیکردووەتەوە

  2020-10-12  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، ڤاکسن لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر مەیمون تاقیکردووەتەوە و ئەنجامی ئەرێنی هەبووە و بڕیارشە لە دوو هەفتە یان سی هەفتەی داهاتوودا لەسەر مرۆڤیش تاقیبکرێتەوە.

سەعید نمەکی وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند، هەموو ئەو هەنگاوانەی کە ئێران ناویەتی بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ڤاکسینە، بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و پرۆتۆکۆلەکانی تەندروستی جیهانی و دامەزراوەی دەرمان و خۆراکە.

ئەو ڕاگەیاندنی وەزیری تەندروستی ئێران لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتەکە ڕایگەیاند، ٤٢٠٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا تووشی پەتاکە بوون گەیشتووەتەوە ٥٠٤ هەزار و ٢٨١ هەزار کەس و ژمارەی ئەو کەسانەش تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢٨ هەزار و ٨١٦ کەس.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ٤٠٩ هەزار و ١٢١ کەس و ٤٥٣٣ کەسیش لە تووشبوان تەندروستیان ناجێگیرە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی لە کۆی ٣١ هەرێم ٣٠ هەرێم لە دۆخی تەندروستی مەترسیداردان.

هەریەکە لە شارەکانی تاران و ئەسفەهان و قوم ئازەربایجانی خۆرهەڵات، خوراسی باشور قەزوین  لڕستان ئەردبیل خوزستان کرماشان گەیلان بوشەهر زنجان و ئیلام و مازندەران و ئەلبورز و ئازەبایجانی خۆرئاوا کرمان هەمەدان یەز و چەندین ناوچەی دیکە دۆخی تەندروستی سوریان بۆ دیاریکراوە.



ڕیکلام