ئێران هەواڵی دڵخۆشكەر لەبارەی بەرهەمهێنانی پێكوتەی كۆرۆنا بڵاو دەكاتەوە

  2020-10-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی ئەركانی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام، رایگەیاند پێكوتەی كۆرۆنایان لەسەر ئاژەڵ بە سەركەوتوویی تاقیكردووەتەوە و تەكنەلۆژیای بەرهەمهێنانی پێكوتەكەشیان لە شەش رێگاوە دەست كەوتووە.


محەمەد موخبر، رایگەیاند، یەكێك لە ڕێگاكانی تەكنەلۆژیای بەرهەمهێنانی پێكوتەی كۆرۆنایان دەستكەوتووە كە لە شەش رێگای جیاوازەوە بووە. 

ئاژانسی میهری ئێرانی لەزاری ئەو بەرپرسەی ئێرانەوە بڵاویشیكردەوە، بەزوویی هەواڵی باش سەبارەت بە بەرهەمهێنانی پێكوتە بڵاو دەكەینەوە. هەموو قۆناغە سەرەتاییەكان بۆ تاقیكردنەوەی پێكوتە لەسەر مرۆڤ بە باڵاترین ستانداردە نێودەوڵەتییەكان ئەنجامی هەبووە. 

سەرۆكی ئەركانی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام ئەوەشی ئاشكراكرد تاقیكردنەوەی پێكوتەی كۆرۆنا لەسەر ئاژەڵ بە شێوەیەكی زۆر زۆر ئەرێنی وەڵامی هەبووە. 

لەگەڵ بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە ئێران ئەو وڵاتە تا ئێستا چەند جارێك رایگەیاندووە كە هەنگاوی زۆریان بڕیوە لە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادا كە ئەوەشی وتووە پشتیان بە زانانیانی ناوخۆی وڵاتەكەیان بەستووە. 


ڕیکلام