بانكی ناوەنی عێراق لەبارەی گرانبوونی نرخی دۆلار راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

  2020-10-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانكی ناوەندیی عێراقی لە بارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی رایگەیاند، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار نەگۆڕاوە بەهاكەی جێگیرە.


بانكی ناوەندیی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، نرخی دینار جێگیرە و سیاسەتە نەختینەكانی بانكەكەیان نەگۆڕاوە و زۆر روون و شەفافە "یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی ئەوەندە چاكە كە بەپێی هەموو ئاماژە نێودەوڵەتییەكان ئەم قەیرانەی‌ ئێستا تێدەپەڕێنێت كە وڵاتی تێكەوتووە". 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە دوێنێ بەهای دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 127 هەزار دیناری عێراقی، لەوبارەیەوە بانكەكە هیوای خواستووە دەزگاكانی راگەیاندنی خۆیان بەدوور بگرن لە سەرچاوەی تایبەت و دەنگۆكان و تەنها پشت بە راگەیەنراو و لێدوانی فەرمی بانكەكە ببەستن.