كۆسرەت رەسوڵ لە نامەیەكدا هۆشداری دەداتە هاوسەرۆكانی حزبەكەی

  2020-10-18  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، نامەیەكی ئاراستەی هاوسەرۆكانی یەكێتی كرد و داوایان لێدەكات لێپێچینەوە لە قاچاخچێتی دەروازەسنوریەكانی سنوری سلێمانی بكەن.

لەو نامەیەدا كۆسرەت رەسوڵ عەلی، دەڵێت: لە كاتێكدا دۆخی ئابوری خەڵكی خراپە و حكومەتی هەرێم ناتوانێت موچە دابەشبكات، لەلایەكی دیكەوە گەندەڵی فراوان بووە، دەشڵێت "بەگوێرەی ئەو دۆكۆمێنت و راپۆرتانەی رۆژانە بە دەستمان دەكات، بە داخەوە لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان و چەند شوێنێ:ی دیكە كاری نایاساییزۆر ئەنجام دەدرێت". 

 لەو نامەیەدا سەرۆكی ئەنجومەنەكەی یەكێتی وتوشیەتی: ئەم كارانە بووەتە هۆی خراپی بۆ ناوبانگی یەكێتی و دواجار لە دژی بەرژەوەندیە باڵاكانی حزبەكەمان و گەلەكەمان دەشكێتەوە. 

ناوبراو هۆشداری دەادت و دەشڵێت "لە رشێگەی ئەم نامە فەرمیەوە ئاگادارتان دەكەینەوە كە رێوشوێنی تایبەت بگرنەبەر و كۆتایی بەوكارە نایاساییانە بهێنن، هەر كەسێك لە هەر پلە و پۆستێك بێت دەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵ بكرێت و سزا بدرێت". 

كۆسرەت رەسوڵ ئەوەشی وتووە: لە ئەگەری هەنگاو نەهاویشتنتان و رێگرینەكردن لەمكارانە، بە گوێرەی ئەو دەسەڵاتەی لە كۆنگرە پێماندراوە هەنگاوی پێویست دەگرینەبەر. 


ڕیکلام