ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بەسەر 42 تۆن جگەری بەستوی قەدەغەكراو

  2020-10-18  | 
سلێمانی
ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بەسەر 42 تۆن جگەری بەستوی توركی قەدەغەكراو
فۆتۆ: ئاسایشی سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بەسەر 42 تۆن جگەری بەستوی توركی قەدەغەكراودا كە لە دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا بوون و بە قاچاخ هێنرابوون بۆ هەرێم بەمەبەستی ناردنی بۆ شارەكانی ناوەڕاست و خواروی عیراق.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكیدا بڵاویکردەوە، "لەدرێژەی كاروچالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیماندا بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردنی هەموو جۆرە مەوادێكی خۆراكی خراپ  كە زیانی بۆ  تەندروستی هاوڵاتیانمان هەبێت، هێزەكانمان توانیان لە دەروروبەری شاری سلێمانی  ئەمڕۆ 18ی تشرینی یەكەمی 2020، دەستبگرن بەسەر بڕی  42 تۆن جگەری بەستوی توركی قەدەغەكراو كە لە دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا بوون . "

ئاماژەی بەوەشکردووە، جگەرە بەستووەكە بەشێوەی قاچاخ و نایاسایی  هێنرابوون بۆ هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی ناردنی بۆ شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاندووە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، ئەنجامدەرانی ئەو کارە روبەڕووی یاسا كراونەتەوە.



ڕیکلام