پارێزگاری دهۆک باس لە گرنگی هونەری کۆمیدی و رەخنەگرتن دەکات

  2020-10-18  | 
کۆبوونەوەی پارێزگاری دهۆک لەگەڵ دوو هونەرمەندی بواری کۆمیدیا جەلال قەدشی و خەلیل قەدشی
فۆتۆ: پەیجی فەرمی پارێزگاری دهۆک
دهۆک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری دهۆک لەگەڵ دوو هونەرمەندی بواری کۆمیدیا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە گرنگی هونەری کۆمیدی و رەخنەگرتن گرت.

عەلی تەتەر نێروەیی پارێزگاری دهۆک لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووتەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی١٠ی٢٠٢٠، لە بینای پارێزگا پێشوازیکردووە لە هەردوو هونەرمەندی بواری کۆمیدیا جەلال قەدشی و خەلیل قەدشی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دیدارەکەدا باسیان لە گرنگی هونەری کۆمیدی و رەخنەگرتن کردووە.

پارێزگاری دهۆک هیوای ساخی و سەلامەتی بۆ هونەرمەند خەلیل قەدشی خواستووە کە ماویەکە توشی نەخۆشی کۆرۆنا بووە.