ڕێکخراوی داعش بەفەرمی بەرپرسیارێتی شەهیدکردنی سێ هاوڵاتییە کوردەکەی گوندی شەوگێڕی سەربەناحیەی شوان لەپارێزگای کەرکوک لەئەستۆ گرت.
رێكخراوی داعش له‌رێگه‌ی په‌یجه فهرمیهكانیهوه بڵاویكرده‌وه، چه‌كداره‌كانیان له‌نزیك ناحیه‌ی شوانی باكوری رۆژئاوای كه‌ركوك، سێ كه‌سیان كه پێشمه‌رگه بوون، كردووه‌ته ئامانج و کوشتوویانن.
شه‌وی 17ی ئه‌م مانگه، سێ هاوڵاتی كوردی خه‌ڵكی گوندی شه‌وگێڕ لە سنوری شێخ بزێنی سه‌ر به ناحیه‌ی شوان، به‌هۆی ونبونی ئاژهڵێكیانهوه، به‌ئۆتۆمبێل چونه گوندی تۆڵك، به‌ڵام له‌نێوان گوندی تۆڵك و بیره‌سپانی سه‌رو، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به‌رێكخراوی داعشه‌وه ده‌ستدڕێژی گوللـه‌یان لێكرا و هه‌رسێكیان شه‌هیدبوون، دواتر ته‌رمه‌كانیان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا به‌سوتاوی دۆزرانەوە.