نوسینگەی ڕۆژنامەوانی كۆسرەت ڕەسوڵ بڵاوبونەوەی نوسراوێك رەتدەكاتەوە

  2020-10-19  | 
کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی وبەرژەوەندی یەکێتی
ئەرشیڤ
سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، وێنەیەک نوسراوێک بەناوی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی وبەرژەوەندی یەکێتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەندێک کەناڵ بڵاوکرایەوە، لەروونکردنەوەیەکیدا، نووسینگەی ڕاگەیاندنی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، "هەر نووسراوێك هەبێ و بمانەوێ لە ڕاگەیاندنەكان بڵاوی بكەینەوە ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكان بڵاوی دەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەمە هیچ شتێكی تر ڕەسمی نییە ".

هەر لەروونکردنەوەکەدا هاتووە، "بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كورد و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەن و هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی بەیەكەوە گفتوگۆی دەكەن و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدەن ".

دەقی ڕوونكردنەوەکەی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی:

ماوەی چەند ڕۆژێكە لێرەو لەوێ، قسە لەسەر  نووسراوێكی هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكرێت، لێرەوە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین ئێمە لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول هەر نووسراو و روونکردنەوەیەکمان هەبێت ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكاندا بڵاوی دەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەوە هیچ نوسراوێک و راگەیندراوێک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە .

هەروەك لەم ڕوونكردنەوەیەشدا دووپاتی دەكەینەوە، كە بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەن و هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی بەیەكەوە گفتوگۆ و بڕیاری لەبارەوە دەدەن .

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

یەكێتی نیشتمانی كوردستان