مەڵبەندی دووی یەکێتی لە کەرکوک: باجی خوێنی شەهیدانی ناوچەی شێخ بزێنی بۆ داعش قورس دەبێت

  2020-10-19  | 
کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی لەسەر شەهیدبوونی سێ گەنجەکەی ناحیەی شوان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، باجی خوێنی شەهیدانی ناوچەی (شێخ بزێنی) بۆ تێرۆرستانی داعش قورس دەبێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی یەکێتی لە کەرکوک:

خوێنی شەهیدانی ناوچەی (شێخ بزێنی) باجەکەی بۆ تێرۆرستانی داعش قورس دەبێت .

پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و کەس و کاری سەربەرزی هەریەک لەشەهیدان "(ئارام مستەفا محمد) و (ھــــەرێز مستەفا محمد )و (پێشەوا عبدالرحمان تۆفیق)"دەکەین .

ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش تیرۆرکردنی ئەم ڕۆڵە قارەمانانەی گرتە ئەستۆی خۆی کە لە سنوری نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە نزیک گوندی توڵکێ شەهید کران ، وە بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکەین،داواکارین لەهەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێڕاق بەهاوئاهەنگی هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ کێوماڵکرنی ناوچەکە لە دژی تیرۆرستانی داعش لەو سنورە .

شایانی باسە هەردوو ناوچەی شوان و شێخ بزێنی لانکەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانن،کە خاوەنی چەندین شەهیدو ئەنفال و میژوویەکی پڕ لە سەروەریان هەیە لەجوڵانەوەی خەباتی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان .

دڵنیابن ناهێڵین خوێنیان بەفیڕو بڕوات،تەواوی هەوڵەکانمان دەخەینەکار بۆ بەسزاگەیاندنی تاریک پەرستان و تیرۆرستان .

 یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوک

19/10/2020



ڕیکلام