زیاتر لە هەزار تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

  2020-10-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە و بۆ رۆژی دووەم لەسەر یەك زیاتر لە هەزار تووشبوو تۆمار كرا.


بە گوێرەی راگەیەندراوی 24 كاتژمێری وەزارەتەكە لەبارەی كۆرۆنا لەو ماوەیەدا 1010 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە كە زۆرینەیان لە شاری دهۆك بووە كە زیاتر لە 400 كەس بووە، وەزارەتەكە رەوەشی راگەیاندووە لەو ماوەیەدا 24 توشبووش گیانیان لەدەستداوە. 

ئەوەشی روونكردووەتەوە، كۆی ژمارەی توشبووانی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 63 هەزار و 745 تووشبوو ژمارەی گیان لەدەستدانیش بە ڤایرۆسەكە تا ئێستا بووەتە دوو هەزار و 211 كەس. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٣٧)

١. پشكنین:
 (٥٨٨٥ پشكنینی نوێ)
(١٩٣٧ هەولێر)
(٦٣٣ سلێمانی، ١٦٧ گەرمیان، ١٠٢ راپەڕین)
(٣٠٠١ دهۆك)
(٤٥ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو:
 (١٠١٠ تووشبووی نوێ)
(٣٠٥ هەولێر)
(١٦٤ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان، ٤٠ ڕاپەڕین)
(٤٤٥ دهۆك)
(٢٨ هەڵەبجە)

٣. چاكبوون:
 (٣٥٣ چاكبوون)
(١١٩ هەولێر)
(١٧ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(١٦٦ دهۆك)
(١٨ هەڵەبجە)

٤. مردن:
 (٢٤ مردن)
(٦ هەولێر)
(١٠ سلێمانی)
(٥ دهۆك)
(٣ ‌هەڵەبجە)

ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٥٧٧١٢٠ (٢٠٧١٣٧ هەولێر، ١٣٥٥٩٠ سلێمانی، ٢٢٩٣٥٥ دهۆك، ٥٠٣٨ هەڵەبجە)
تووشبوون ٦٣٧٤٥ (٢٢٩٠٦ هەولێر، ٢٠١٦٨ سلێمانی، ١٨٤٨٨ دهۆك، ٢١٨٣ هەڵەبجە)
چاكبوون ٣٨١٨٦ (١٦٥١٦ هەولێر، ١١٢٥٤ سلێمانی، ٨٣٦٤ دهۆك، ٢٠٥٢ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٣٣٤٨ (٥٧٣٨ هەولێر، ٧٨١٤ سلێمانی، ٩٧٣٦ دهۆك، ٦٠ هەڵەبجە)
مردن ٢٢١١ (٦٥٢ هەولێر، ١١٠٠ سلێمانی، ٣٨٨ دهۆك، ٧١ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٠ی تشرینی یەكەم ٢٠٢٠