یۆنان دیواری سنوری لەگەڵ تورکیا دروست دەکات

  2020-10-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەمەبەستی رێگری لە کۆچبەران حکومەتی یۆنان ئاشکرای کرد، پلانی درێژکردنەوەی دیوارە سنورییەکەی لەگەڵ تورکیا قۆناغی ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە و بەمزوانە دەست بە کارکردن دەکەن.

ستیلیۆس پێتاساس، وتەبێژی حکومەتی یۆنان بە ئاژانسی ئاسۆشییەتد پرێسی  راگەیاند  "26 کیلۆمەتری تر بۆ ئەو دیوارە 10 کیلۆمەترییە زیاد دەکرێت کە لە سنورەکانی باکورەوە لەگەڵ تورکیا دروستکراوە، بودجەی پڕۆژەکە 74 ملیۆن دۆلارە و وا بڕیارە مانگی نیسانی 2021دا تەواو بکرێت.

چوار گەورە کۆمپانیای یۆنانی دەستنیشان کراون بۆ دروستکردنی دیوارەکە کە بە بۆری ئاسنین و تەلی دڕکاوی بە کۆنکرێت دانراو دروست دەکرێت لە نزیک ڕووباری ئیڤرۆس لە نێوان هەردوو وڵاتی تورکیا و یۆنان.

ئەو بڕیارەی حکومەتی یۆنان بە مەبەستی دووبارەبونەوەی رووداوی کردنەوەی سنورە وەک چۆن لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا تورکیا دەرگای بە ڕووی کۆچبەراندا کردەوە.


سەرچاوە: ekathimerini


ڕیکلام