وەزیری تەندروستی: 1308 توشبووی کۆرۆنا لە یەک رۆژدا تۆمارکرا

  2020-10-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند لە یەک رۆژدا 1308 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 17 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی 246 توشبووش ڤایرۆسەکەیان تێپەراندوو و چاکبونەوە.

وەزیری تەندروستی ئاشکراشیکرد نزیکەی 600 هەزار پشکنین کراوە لەسەرەتای بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 66 هەزار توشبوو تۆمارکراوە.

دەقی ڕاگەیەندراوی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٣٨)

١. پشکنین: (٦٤٥١ پشکنینی نوێ)
(٢١٩٢ هەولێر)
(١١٠٥ سلێمانی، ١٨٨ گەرمیان)
(٢٩٠٧ دهۆك)
(٥٩ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (١٣٠٨ تووشبووی نوێ)
(٤٢٤ هەولێر)
(٣٣٥ سلێمانی، ٣٤ گەرمیان)
(٤٦٣ دهۆك)
(٥٢ هەڵەبجە)

٣. چاکبوون: (٢٤٦ چاکبوون)
(١٦٧ هەولێر)
(١٣ سلێمانی، ٣٨ گەرمیان)
(٣ دهۆك)
(٢٥ هەڵەبجە)

٤. مردن: (١٧ مردن)
(٢ هەولێر)
(٥ سلێمانی، ٢ گەرمیان)
(٧ دهۆك)
(١ ‌هەڵەبجە)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٥٨٩٧٠٣ (٢١١٩٢٣ هەولێر، ١٣٧٧٨٧ سلێمانی، ٢٣٤٨٤٦ دهۆك، ٥١٤٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ٦٦١٣١ (٢٣٧٥٢ هەولێر، ٢٠٦٨٥ سلێمانی، ١٩٤٢٢ دهۆك، ٢٢٧٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٨٨٠٧ (١٦٨٢٦ هەولێر، ١١٣٦٧ سلێمانی، ٨٥١٦ دهۆك، ٢٠٩٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٥٠٨١ (٦٢٦٧ هەولێر، ٨٢٠٨ سلێمانی، ١٠٥٠٦ دهۆك، ١٠٠ هەڵەبجە)
مردن ٢٢٤٣ (٦٥٩ هەولێر، ١١١٠ سلێمانی، ٤٠٠ دهۆك، ٧٤ هەڵەبجە)