لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری سلێمانی ژن و مردێک گیانیان لەدەستدا.
درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودی شاری سلێمانی (شەستی خوارەوە) ڕوویدا و بەهۆی رووداوەکەشەوە خێزانێک بوونە قوربانی.
لەرووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدز، بەهۆی خێراییەوە کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆیی کێشا بەشۆستە و دارەکانی ناوەڕاستی شەقامەکەدا، لەئەنجامدا ژن و مێردێك گیانیان لەدەستدا و منداڵەکەشیان بەسەختی برینداربوو.
دوای رووداوەکە دەستبەجێ منداڵەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراو و لە ئێستادا لە ژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە.
هەر شەوی رابردوو، لە شەقامی گۆیشەی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و بەو هۆیەوە شۆفێرەكەی برینداربوو.