ئێران سزای بەسەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەپاند

  2020-10-23  | 
تاران
ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ سزاکانی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران سزای بەسەر باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق سەپاند.

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، "ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لە تیرۆرکردنی قاسم سلێمانی، رێکخستنی کردەوە تیرۆریستییەکان لە عێراق و ناوچەکە و هەروەها بەرەوپێشبردنی گەمارۆکان دژی گەلەکەمان رۆڵی سەرەکیی گێڕاوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ئێران سزای بەسەر ماسیۆ تولەر و دوو بەرپرسی دیکەی ئەمریکادا سەپاند، کە لەو کارانەدا ڕۆڵیان هەبووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، بڕیار و کردوەکانی دژ بە ئێران، بێ وەڵام نامێننەوە.

ئەم لێداونەی سەعید خەتیبزادە دوای ئەوە دێت کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای بەسەر ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا و دوو ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبوڵڵای لوبناندا سەپاند.



ڕیکلام