وەزارەتی دارایی دوو بڕیاری نوێی دەركرد

  2020-10-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی لێخۆشبوونی لە سودی بەشێك لەو خەڵكانە راگەیاند كە باجی حكومەتیان لەلایە و ئەوانەشی كە قەرزی ئاسانكاریان لایە، دەكرێت وە بەرخستن (مقاصە) یان بۆ بكرێت.


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند رەزامەنیان داوە بە بە لێخۆشبوون لە هەموو ئەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەكانی خانووبەرەی حكومەت هەیە بۆ ئەوەش مەرجیان ئەوەیە كە تا كۆتا رۆژی ئەمساڵ پاكتاوی باجەكانیان بكەن. 

وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكراشیكردووە لە ژێر ڕۆشنایی نووسراومان ژمارە (274 لە 23/6/2020). سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (6206 لە 18/10/2020) ڕەزامەندیدا بەوەی كە ئەو "كۆمپانیاو شوێنە بازرگانیانەی كە قەرزی ئاسانكاریان لایە، دەكرێت وە بەرخستن (مقاصە) یان بۆ بكرێت بە رامبەر ئەو قەرزانەی لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بە مەرجێك چەكەكانیان بەرامبەر ئەنجامدانی پڕۆژە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان پێدرابێت".