محەمەد شێخ وەهاب ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دەستگیرکرا

  2020-10-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
محەمەد شیخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان، کە تۆمەتبارە بە ساختەکاری لە وەسڵی مەرزی پەروێزخان دەستبەسەر کرا.

محەمەد شێخ وەهاب کە لەسەر تۆمەتەکانی فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرچبوو، ئەمڕۆ چووە بەردەمی دادگای کەلار و بە فەرمانی دادوەرەوە دەستبەسەر کرا.

پێشتریش باوکی ناوبرا و و چەند کەسێکی تر کە تۆمەتبارن لەو کەیسەدا دەستگیر کراون.

ناوبراو كە فەرمانی دەستگیر كردنی لەگەڵ نزیكەی 40 كەسی دیكەدا لە دادگای گەرمیان بۆدەرچبوو  راشیگەیاندبوو، ئەمڕۆ سەربەرزانە دەچمە بەردەم دادگا نە هەڵهاتووم نە بۆ هیچ كوێیەك دەچم ملم لە موو باریكترە بەرامبەر یاسا.

 ئەوەش دوای ئەوەهات كە لە سەرەتای ئەم مانگە بە تۆمەتی ساختە كردنی پسوڵەی گومركی فەرمانی دەستگیركردن بۆ محەمەد شێخ وەهاب و ژمارەیەك خەڵكی دیكە دەرچووبوو .