لیرەی توركی جارێكی دیكە بەهای خۆی لەدەستدا

  2020-10-27  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆش جارێكی دیكە لیرەی توركی بەردەوامە لە دابەزینی نرخەكەی و نرخی هەر دۆلارێك گەیشتە 8.9 لیرەی توركی.

هەرچەندە ماوەی چەند رۆژێكە لیرەی توركی بەشێوەیەكی لەسەرخۆ بەهای خۆی لەدەستدەدات بەڵام لە دوێنێوە بەهای لیرە بەشێ,ەیەكی بەرچاو لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزیوە، دوێنێ بەهای یەك دۆلار بە 8.5 لیرە مامەڵەی پێوە كرا ئەوە زۆرترین دابەزین بوول ە رابردوودا تۆماری كردبێت بەڵام ئەمڕۆ زیاتر بەهاكەی لەدەستدا. 

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی لیرەی توركی جارێكی دیكە رووی لە دابەزین كرد هەر 100 دۆلار بەرامبەرە بە 890 لیرەی توركی ئەوەش نزمترین ئاستە لە مێژووی خۆیدا تۆماری بكات. 

ئەو دابەزینەش دوای ئەوەهات کە تورکیا نیازی خپی بۆ تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی رووسی راگەیاند و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکاش هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر ئەنقەرەدا کرد.

لەبەرامبەر ئەو هەڕەشەیەی سەرۆکی ئەمریکاش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی گوێ بە سزاکانی ئەمەریکا نادات.

ئەوە جگە لەوەی تورکیا لە ناکۆکیەکی فراواندایە لەگەڵ فەرەنسا کە ناکۆکیەکان وەک ناکۆکی دینی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت لە لایەن تورکیاوە.