سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تابلۆ گەورەكەی سلێمانی رایگەیاند ئەو سوكایەتی بە سلێمانی نەكردووە، لابردنی تابلۆكەشیان بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی شارەكە بووە و هیچ كەسێكیش گوشاری لێنەكردوون بۆ لابردنی.
تارا عەبدوڵا، سەرپەرشتیار و خاوەن بیرۆكەی تابلۆی (مێینە) كە درێژترین تابلۆی هونەری بوو لە شاری سلێمانی نمایشكرا لەلێدوانێكدا بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی رایگەیاند: شەوی رابردوو لە چەند شوێنێكەوە كارەكە سوتێندراوە، بۆ پاراستنی ئاسایشی شار و پاراستنی شۆفێران بڕیارۆاینداوە كارەكە لابەرن.
ئەو هونەرمەندە ئەوەشی راگەیاند، كارەكەیان ئامانجی خۆی پێكاوە، لەبەر ئەوەی كاردانەوەی لێدروست بوو ، بڕیاریشە ئەو پارچانەی لە كارەكەدا بەكارهاتوون بۆ كارێكی دیكەی هونەری بەكار دەهێندرێنەوە كە بە هەمانشێوە شۆك هێنەر دەبێت.
ئەو رەتیكردەوە لەسەر داخوازی هیچ كەسێك كارەكەیان لانەبردووە و هیچ هەڕەشەیەكیشیان لێنەكراوە، لەبارەی رێكاری یاسایشەوە لەبەرامبەر ئەو خەڵكانەی كارەكەیان سوتاندووە رایگەیاند كە دواتر كار دەكەن لەسەر ئەو ڤیدیۆیانەی بەدەستیان گەیشتووە.
تارا وتیشی، سلێمانی ئەو شارەیە كە هەمووكات جێگەی شۆڕش و رای ئازاد بووە و هەموو شۆڕشەكان لێرەوە دەستیان پێكردووە بۆیە هەركیز سوكایەتی نەبووە بە سلێمانی یان هیچ شارێك.