7 پەرلەمانتارى کورد نامەیەک ئاراستەى حکومەتى عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن

  2020-10-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حەوت پەرلەمانتاری کورد کەلە چەند فراکسیۆنێکی جیاجیای کوردستانن لە یاداشتێکدا هۆشدارییان داوە لە بەکارهێنانی دامەزراوە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی هەرێمی کوردستان لە ململانێی حزبی و شەخستی بە مەبەستی سەرکوتکردنی ناڕەزاییەتییەکان و تۆمەتبارکردنی لایەنێکی عێراقی بە هەوڵی تییرۆریستی لە هەرێم.

ئەو پەرلە مانتارانە کە یاداشتەکەیان ئاراستەی حکومەت و سەرۆکایەتی کۆمار و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، دوێنێ لەژێر فشاری ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی ئاسایش بەیاننامەیەک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بڵاوکرایەوە کە گوایە دوو هەوڵی تیرۆستی و تێکدەرانە پوچەڵکراوەتەوە و دەستی تۆمەت بۆ چەند لایەنێکی جیاواز درێژکراوە، لەوانە ژمارەیەک چالاکوان و کەسانی رەخنەگر کە لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵات ئەژین.

ئەو پەرلەمنتارانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، ا بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بێ هیچ خستنەروی بەڵگەیەک باس لە تێوەگلانی لایەنی عێراقی دەکات لە هەوڵێکی تیرۆرستی لە هەولێر و دهۆک، ئەمەش بۆتە هۆی بڵاوکرنەوە ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو هاوڵاتیاندا.

وتووشیانە "دەمانەوێ سەرنجتان بۆ ئەوەش رابکێشین کە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ساڵی (۲٠۱۱) بە یاسای ژمارە (٤) ی پەرلەمانی کوردستان دامەزراوە و پێنج ئەندامی هەیە کە یەکێکیان راوێژکارە و سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە دەکات و سەر بە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ە، بەڵام ماوەی ساڵێک زیاترە ئەم ئەنجومەنە بێ راوێژکارە ئەویش بەهۆی ملاملانێی نێوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوان سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی".

لە کۆتایی یاداشتەکەدا ئەو حەوت پەرلەمانتارەی کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاندووە، لە هەرێمی کوردستان و بۆ رێگریکردن لە نانەوەی ئاژاوە و توندوتیژی بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای حزبی داواتان لێدەکەین ڕێگربن لەبەکارهێنانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کوردستان لەلایەن حزبەکانەوە بۆ مەبەستی ململانێی ناوخۆیی و سەرکوتکردنی دەنگە نارازییەکان، هەروەها داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان .

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوی لەسەر ڕاگەیەندراوی چەند ئەندامێکی ئەنجومەنەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت هەر ڕاگەیەندراو و بڵاوکراوەیەک لە سایتی فەورمی ئەنجومەن بڵاونەکرێتەوە گوزارشت لە ڕای فەرمی ئەنجومەن ناکات.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی ئەنجومەنی ئاسایش دەستگیرکردنی چەند گروپێکی ڕاگەیاند بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کاری تێکدەرانە و پەکەکەشی بە پشتگیریکردنیان تۆمەتبارکرد .

بەڵام وتەبێژێک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشەوە ڕایگەیاند سێ ئەندامی سەرەکی ئەنجومەنەکە یەکێتین وئاگاداری دەستگیرکردنی ئەو گروپ و کارانە نین و رەتیانکردەوە

پەرلەمانتارەکان:

۱ .یوسف محمد صادق

۲ .غالب محمد عەلی

۳ .یوسرا رەجەب کمر

٤ .هۆشیار عەبدوڵا

٥ .ئەحمەد حاجی رەشید

٦ .رێبوار کەریم مەحمود

۷.سەرکەوت شەمسەدین




ڕیکلام