حكومەتی هەرێم لەبارەی زیندانیانی سیاسی و ئیمتیازی كەسوكاری شەهیدان گفتوگۆ دەكات

  2020-10-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی زیندانیانی سیاسی و ئیمتیازەكانی كەسوكاری شەهیدان گفتوگۆ دەكات.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەیزرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدا گفتوگۆی رەشنوسی (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی) و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان) دەكات. 

فەرمانگەكە لە بارەی تەوەرەكانی دیكەی كۆبوونەوەی ئەمڕ چوار شەممە كە كۆبوونەوەی هەفتانەیە راشیگەیاند: راپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەخاتە بەر باس و گفتوگۆ.

كۆبوونەوەكە 43 هەمین كۆبوونەوەی ئەنجدومەنی وەزیرانە وا بڕیارە هەریەكە لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی بەشداری تێدا بكەن. 


ڕیکلام