عەلی قەرەداغی داوایەك لە فەرەنسا دەكات

  2020-10-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، داوا دەكات فەرەنسال یاساكی تایبەت بە قەدەغەكردنی هەر بێڕێزیەك بە پێغەمبەری ئیسلام دەربكات و لە بارەی بایكۆتی كاڵای فەرەنسیەوە وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكە دەداتەوە.


عەلی قەرەداغی، لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی بایكۆتی كاڵای فەرەنسی و لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لەو بارەیەوە پەیامێكی بلاو كردەوە و دەڵێت: وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێ‌ (بانگەشەكردن بۆ دابڕان بە نەكڕینی شمەك و كاڵای فەرەنسی كارێكی گاڵتەجاڕیی و بێهودەیە، دەبێت دەستبەجێ‌ بوەستێنرێ‌).

ئەو وەڵامی ئەو وڵاتە دەداتەوە و لێیان دەپرسێت بانگەشەكردن بۆ نەكڕینی كاڵای فەرەنسی ناچێتە بواری رێزی ئازادی گەلانەوە؟ بۆچی دەبێت ئێوە بێن بڕیار بسەپێنن بەسەر موسڵماناندا كە نابێت داببڕێن لە كڕینی شمەك و كاڵای فەرەنسی؟ ئەی بۆچی خۆتان مافی وەرگرتنی بڕیارتان نیە بە داننان بە مافی كەسێتیدا؟

ئەمینداری گشتی یەكێتیەكە كە كوردە و خەڵكی هەرێمی كوردستان دەشڵێت: موسڵمان مافی خۆیەتی پێگەو پایەو شكۆی پێغەمبەرەكەی بەرز رابگرێت، وەها سەیری بكات كە لەسەرووی هەر بەهایەكی ماددییەوەیە. ئایا هەردەبێ‌ بێن كەسانیتر پابەندكەن بە هەڵبژاردەو خواستی خۆتانەوە؟

 ئەو پرسیویشیەتی "بۆچی یاسایەك دەرناكەن قەدەغەی هەرجۆرە بێڕێزییەك بەرانبەر بە پێغەمبەر موحەممەد (د.خ) بكات، هاوكات هەر جۆرە كارێكی لەمشێوەیە تاوانبارو ریسوا بكات؟".