پاریس؛ لەترسی تەقینەوە تاوەری ئیڤڵی چۆڵكرد

  2020-10-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ بەگومانی هەبوونی بۆمبێك، دەوری تاوەری ئیڤل لە پاریسی فەرەنسا چۆڵكرا و هێزێكی ئەمنی لەوێ بڵاوەیان پێكراوە.


 میدیاكانی فەرەنسا بلاویانكردەوە بەهۆی ئەوەی ئێوارەی دوێنێ جانتایەك لە نزیك تاوەری ئیڤڵ دۆزراوەتەوە كە چەك و تەقەمنی تێدابووە، هێزە ئەمنیەكانی شارەكە بڕیاراینداوە هاتوچۆ لە دەوروبەری ئەو تاوەرە رابگیرێت و هەڵمەتی گەڕان و پشكنین دەستی پێكردووە. 

هێزە ئەمنیەكان زەنگی هۆشیاركردنەوە لە بەرامبەر بوونی بۆمب لێدا و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و میترۆ بۆ ماوەیەك لەو ناوچەیە راگیرا و لە دەرەوەی ئەو بازنەیەك كە پۆلیس قەدەغەكەی لێراگەیاندووە قەرەباڵغی دروست بووە. 

 ئەوەش دوای ئەوەهات كە مامۆستایەك لەلایەن گەنجێكی چیچانیەوە كوژرا و لە كاردانەوەدا سەرۆكی فەرەنسا كاردانەوەی توندی دەربڕی و كە هێز كەسایەتیە ئیسلامیەكان دژی ئەو قسانە وەستانەوە. 


ڕیکلام