ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستی خۆی لەسەر شکاندنی بایکۆت ڕاگەیاند

  2020-10-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستی خۆی لەسەر داواکاری بەرپرسانی پەروەردە بۆ شکاندنی بایکۆت ڕاگەیاند و ڕەتیدەکاتەوە بایکۆت بشکێندرێت.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاندوە" مامۆستایان بە بڕیاری ئێوە بایکۆتیان نەکردووە تا به بڕیاری ئێوە بیشکێنن .

راشیانگەیاندوە ئێمە چاوەڕوانی هەڵوێستی نوێی لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەروەردە و حکومەت دەکەین کە بڕیارە ڕوژی یەکشەممە 1/11/2020 ڕایبگەیەنین ئەو بڕیارە ئەگەر لە بەرژەوەندی پرۆسەی پەروەردەدا نەبێت و داواکاری مامۆستایان و قوتابیان لەبەر چاو نەگیرێت ئێمە بێ دەنگ نابین و هەڵوێستی توندمان دەبێت وناڕەزایەتی و چالاکیەکانمان دەست پێ دەکەینەوە.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕەزای ئاماژەی بەوەشکردوە "دەسەڵاتدارانی شکستخواردووی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە ئەوەندەی لە خەمی بازرگانی و کورسیەکانیاندان لە خەمی کێشەکانی پەروەدە و داواڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەراندا نین".

ئاشکراشیانکردوە بەرپرسانی پەروەردە لە ئێستادا لە ژێر فشاری حیزبەکانیاندا و له پێناوی کورسیەکانیان دەیانەوێ به زۆڕەملی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە .

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕەزای ڕاشیگەیاندوە ئەم هەوڵە بە هەوڵێکی نەزۆک دەزانن و پێیان وایە بایکۆت پرۆسەیەکی خۆرسکی مامۆستایانە و گیرفانی بەتاڵیان و ستەمکاری دەسەڵات پێی کردوون و لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان لە بەیانێکی فەرمیدا بڕیاری لێداوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوو چەند بەرپرسێکی پەروەردەی سلێمانی داوایان لە مامۆستایان کرد کۆتایی بە بایکۆت بهێنن و بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن.


ڕیکلام