دوو ژن منداڵێك دەفرۆشن بە 20 ملیۆن دینار

  2020-10-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزەكانیان لە بەغدا دوو ژنیان بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤ دەستگیركردوە كە هەستاون بە فرۆشتنی منداڵێكی بە 20 ملیۆن دینار.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، هێزەكانی روبەڕوبونەوەی تاوان لەناوچەی حسێنیەی بەغدا دوو ژنیان دەستگیركردوە كەبەرامبەر پێدانی بڕێك پارە بازرگانیان كردووە بە  مرۆڤەوە.

وەزارەتەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە هەردوو ژنەكەش لەكاتی رووداوەكەدا دەستگیركراون كە هەستاون بە فرۆشتنی منداڵێكی تەمەن 5 رۆژ بە بڕی 20 ملیۆن دینار.