شەوی ڕابردوو لە شاری کەرکوک پیاوێک بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ژنەکەی خۆی کوشت و برایەکەی ژنەکەشی بریندارکردوە.
سەرچاوەیەکی پۆلیس ڕایگەیاندوە روداوەکە لە گەڕەکەی دۆمێز بووە و دوای ڕوداوەکە کەسوکاری ژنەکە هێرشیان کردۆتە سەر پیاوەکە و بە چەقۆ کوشتویانە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە ماوەی ڕابردووش چەند ڕوداوێکی کوشتنی ژن لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە لەشاری کەرکوک ڕویانداوە.