خێزانی هێرشبەرەكەی فەرەنسا: كوڕەكەمان توندڕەو نەبوو

  2020-10-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
خێزانی ئیبراهیم عیساوی ئەنجامدەری تاوانی كەنیسەكەی شاری نیس لە فەرەنسا رایانگەیاند، ئەو كەسەی لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەركەوتووە كوڕەكەیانە پێش رۆژێك گەیشتووەتە فەرەنسا.


خێزانی ئیبراهیم عیساوی، ئەو كەسەی دوێنێ لە شاری نیسی فەرەنسا هێرشێكی ئەنجامدا و بەهۆیەوە سیچ كەس گیانیان لەدەستدا بوو،  بەوتەی خێزانەكەی كوڕەكەیان بەر لە جێهێشتنی تونس هیچ ویستێكی توندڕەوی نەبووە. 

كەناڵی حەدەس لە توس چووە سەردانی ئەو خێزانە، پەیامنێری كەناڵەكە رایگەیاند ئیبراهیم لە خێزانیكی قەرەباڵەغدا گەورەبووە و ژیاوە، دایكی ئیبراهیم رایگەیاند: كورەكەم كاتێك گەیشتە فەرەنسا پەیوەندی پێوە كردم وتی دایكە گەیشتمە فەرەنسا، وتم كوڕم بۆچی لە ئیتاڵیا نەماویتەتەوە تۆ نە زمانی فەرەنسی دەزانیت نە كەس دەناسیت لەو وڵاتە، بەڵام هیچ وەڵامێكی دایكی نەداوەتەوە. 

كەناڵەكە وتەی براكەی ئیبراهیمیشی گواستەوە كە ناوی یاسینە و دەڵێَت: لەبەردەم كەنیسەكەدا وێنەی خۆی بۆ ناردم، بەڵام دەربارەی هیچ شتێك قسەی لەگەڵ نەكردم و تەنها وتی ئەم شەو لەبەردەم ئەم كەنیسەیەدا دەبم تا شوێنێك دەدۆزمەوە بۆ ژیان.

كەناڵەكە ئەوەشی راگەیاندووە، ئیبراهیم بەرلەوەی كۆچ بكات بۆ ئیتاڵیا لە وڵاتەكەی خۆیدا خەریكی كاری میكانیكی بووە لە بەنزینخانەیەك و ئەو كەسانیە ئەو كوڕەیان ناسیوە رەتیدەكەنەوە هیچ ویستێكی توندڕەوی تیادا هەبووبێت. 

ئەوەش زانراوە كە ئەو كەسە دوای كۆچی بۆ ئیتاڵیا و مانەوەی بۆ ماوەیەك لەو وڵاتە پێش رۆژێك لە هێرشەكە چووەتە فەڕەنسا و دواتر لەوێش هێرشی كردە سەر كەنیسەیەك و ژمارەیەك خەڵكی بریندار كرد و سێ كەسیشی كوشت. 

دواتر پۆلیس لە روبەڕووبوونەوەیەكدا ئەو پەنابەرە توسیەی دەستگیر كرد كە فیشەكێكی بەركەوتووە لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرێت. 


ڕیکلام