بریندارو گیان لەدەستدراوانی بومەلەرزەكەی توركیا گەیشتە 263كەس

  2020-10-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە بومەلەرزەكەی ئەمڕۆی توركیادا تا ئێستا گیان لەدەستدانی شەش كەس راگەیەندراوە و زیاتر لە 250 كەسیش برینداربوون و بەدواداگەڕان بۆ بەێسەروشوێنەكان بەردەوامە.


ئەو بومەلەرزەیەی ئەمڕۆ بە گوڕی 6.6 لە ناوچەی سێفەریساری ئیزمیر ڕوویدا لە ناوچەی ئیجە و مەڕمەڕە ئەستەنبوڵ و بورسا هەستی پێكراوە، بەڕێوەبەرایەتی كارەسات و فریاكەوتنی ناوخۆ AFAD یگەیاند، ژمارەی كوژراوانی بومەلەرزەكەی ئیزمیر بۆ 6 كەس بەرزبۆتەوە و ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە 257 كەس. 

ئەو ناوەنمدەی فریاكەوتنی توركیا راشیگەیاند، لە دوای بوومەلەرزەكە، بە گشتی 84 بومەلەرزەی پاش بوومەلەرزە ڕوویداوە، لەوانە 16 یان لەسەروی گوری 4 پلەی رێختەر بوون. 

ناوەندەكە راشیگەیاندووە، هەوڵەكانی گەڕان و ڕزگاركردن لە 12 بینادا بەردەوامە، كە لە ئیزمیر ڕووخاون و زیانیان پێگەیشتووە و 3 تیمی هەماهەنگی مۆبایل لەكاردان و 48 كەس، 16 ئۆتۆمبێل و 25 هەزار و 500 كەس لەلایەن  مانگی سووری توركیاوە بۆ خزمەتكردن ڕەوانەی هەرێمەكە كران.

یاڤوز سێلیم كوشگەر، پارێزگاری ئیزمیر "نزیك بە 70 هاوڵاتی بە زیندوویی ڕزگاركران لە ناوچەكانی ئێمە هیچ كێشەیەك نەبوو، لە سێفەرییسار تسۆنامی بەشێك هەبوو زانیاری هەیە كە هاوڵاتییەكی ئێمە بریندار بووە دەوڵەت بە هەموو توانایەوە لە كاردایە و گەیشتوینەتە هەموو بیناكان.


ڕیکلام