چاكردنەوەی بۆری نەوتەكە رۆژی نزیكەی 8 ملیار دینار داهاتی هەرێم كەمدەكات

  2020-10-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند، ئەو بۆریەی نەوت كە تەقێندراوەتەوە لە سنوری توركیایە و چاكردنەوەكەشی لە ئەستۆی كۆمپانیایەكی توركی دەبێت، ئەگەر بۆ ماوەی مانگێكیش هەناردەی نەوتی هەرێم رابگیرێت 230 ملیار دینار داهاتی هەرێم كەم دەبێتەوە.


عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند "لە سنوری توركیا كۆمپانیای بۆتاش بۆری گواستنەوەی نەوتی دروستكردوە، تەنیا پار ساڵ، حكومەتی هەرێم حەقی تێپەڕبوونی نەوت 494 ملیۆن دۆلار دراوە بە كۆمپانیای وزەی توركی، لە سنوری ھەرێمی كوردستانیش هی كۆمپانیای كار و ڕوسنەفتە و تەنیا پار ساڵ 644 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتوە".

دوای راگەیەندراوەكەی حكومەتی هەرێم كە رایگەیاندبوو بۆری نەوتی هەرێم تەقێندراوەتەوە، بەڵام ناوی هیچ لایەنێكی نەهێنابوو ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند تەنها ساڵی رابردوو هەرێم بۆ تێپەڕبوونی نەوتەكەی یەك ملیارو 138 ملیۆن دۆلاری خەرجكردوە، ئەوەش بە زۆر دەزانێت و دەڵێت ئەنجامی كۆمەڵێك گرێبەستی خراپە. 

ئەو ئاشكرایكردووە ئەو پارەیەی دراوەتە كرێی گواستنەوەكە 25%ی داهاتی گەڕاوەی هەرێمە، لە 8 ملیار و 438 ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوت 53% داهات هاتوەتە وەزارەتی دارایی ئەوی دیكە بەناوی خەرجی كۆمپانیاكان چووە، واتە: بەفێڕۆدان و گەندەڵی لە ٤٧٪‏ ەكەدا بووە.

ئئەو پەرلەمانتارە باسی لە تەقاندنەوەی بۆریەكە كردووە و دەڵێت چاكردنەوەی لە سنوری توركیا لە ئەستۆی كۆمپانیا توركیەكەیە و "بە چەند ڕۆژێك بۆریەكە چاك دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر مانگێكیش بخایەنێت نزیكەی ٢٣٠ ملیار داهاتی وەزارەتی دارایی بۆ موچە كەمدەبێتەوە".

ئەو وتوشیەتی "نەوت نادادی و گەندەڵی زۆری دروستكردوە، بەڵام تەقاندنەوەی بۆری سەر دەكێشێت بۆ ناكۆكیەكی گەورە كەس تێیدا براوە نابێت! ، پێموایە لە ئاستی نێودەڵەتیش پەكەكە لێی سودمەند نابێت و توركیا دژی پەكەكە بەكاریدێنێت، پەكەكەش ئەم بۆریەی لەبەر گەندەڵی لە داهاتەكەی نەتەقاندوەتەوە".

هەرچەندە  حكومەتی هەرێم نەیوتووە بۆریەكە پەكەكە تەقاندوویەتیەوە بەڵام دەڵێت "بەچەند ڕۆژێك توركیا چاكی دەكاتەوە! پەكەكە ئامانجی ئابوری توركیا بێت، دەیتوانی لە ئەستەمبوڵ جوڵەی كاریگەر بكات".

عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت: ترسی من تەنیا تەقاندنەوەی بۆریەكە نیە، ترسە لەشەڕێك كەس تێیدا براو