مەسعود بارزانی رەتیدەکاتەوە داوای دوو ئیدارەیی لە یەکێتی کردبێت

  2020-10-31  | 
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەرشیڤ
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
راگەیاندنی بارەگای مەسعود بارزانی رەتیکردەوە، ناوبراو داوای دوو ئیدارەیی لە یەکێتی کردبێت و رایگەیاند، ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەكی نییە.

راگەیاندنی بارەگای بارزانی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "سایتێك بە ناوی درەو میدیا هەواڵێكی بڵاوكردووەتەوە كە گوایە لەم چەند ڕۆژەدا سەرۆك بارزانی لە نامەیەكدا بۆ یەكێتی، داوای دوو ئیدارەیی كردووە و سایتەكەش خاڵبەندی بۆ نامەكە هۆنیوەتەوە و لێكدانەوە و خوێندنەوەی بۆ كردووە" .

دەشڵێت، "لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نییە و سەرۆك بارزانی هیچ جۆرە نامەیەكی لەو چەشنە و بەو ناوەڕۆكە بۆ یەكێتی و هیچ لایەنێكی تر نەناردووە" .