بەهۆی رێكاری خۆپارێزی كۆرۆنا نزیكەی 2 ملیۆن كەس لە توركیا بێكار دەبن

  2020-11-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی ئەو رێكارانەی حكومەتی توركیا بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاری لێداوە نزیكەی دوو ملیۆن كەس بێكار دەبن و حكومەتیش بڕێكی كەم قەرەبووی ئەو خەڵكانە دەكاتەوە كە بێكار دەبن.

رۆژی چوار شەممەی رابردوو حكومەتی توركیا بەسەرۆكایەتی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كۆمەڵێك رێكاری نوێ بۆ رێگریكردن لە بڵا,بوونەوەی كۆرۆنا راگەیاند كە بە نیوە داخستن بەناو كراوە. 

بەگوێرەی بڕیاری حكومەتی ئەو وڵاتە بەشێك لە ناوەندەكانی كاری وەك چێشتخانە، نانەواخانە، بەشێوەی نیوە كراوە كار دەكەن و پێویستە رێنماییە تەندروستیەكانی جێبەجێ بكەن. 

بەشێكی شوێنەكانی دیكە شبە داخراوی دەمێننەوە تا ئەو كاتەی حكومەت بڕیاری نوێیان بۆ دەردەكات كە لە نێویاندا سینەما تا كۆتایی ساڵ بە داخراوی دەمێنێتەوە، قاوەخانەكان، باخچەكان، قاوەخانەكانی ئینتەرنێت و شوێنی حەسانەوە، ژووری یارییە ئەلیكترۆنییەكان، هۆڵی بلیارد، چایخانە هەندێك شوێنی دیكە چاوەڕوانی بڕیاری نوێی حكومەت دەكەن. 

میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاشكرایان كردووە بەهۆی رێكارە نوێیەكانی حكومەتەوە نزیكەی دوو ملیۆن خەڵك بیچ كار دەبن و لە بەرامبەردا حكومەت بە گرتنەبەری چەند رێكاریچك قەرەبووی ئەو كەسانە دەكاتەوە كە بیچ كار دەبن بۆ كرێكارێكی ئاسشسایی رۆژانە 35 لیرەی پێ دەدرێت. 

پێشتریش لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا حكومەت جارێكی دیكە بڕیاری داخستنی شوێنەكانی دەركردبوو كە بەهۆیەوە نزیكەی دوو بۆ سێ ملیۆن كەس بێكار بوون بەشێكی دیكە لەوانەی قەرەبوو وەردەگرن مانگانە نزیكەی هەزار لیرەی توركی قەرەبوو وەردەگرنبڕیارەكە تا 17ی كتنونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەبێت و دواتریش ئەگەری نوێكردنەوەی هەیە. 

بەگوێرەی مەرجەكانی ئەو قەرەبووە پێویستە ئەو كەسانەی داوای قەرەبوو دەكەن لە حكومە تلە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا 450 رۆژ كاریان كردبێت 


ڕیکلام