پاریس: چاوەڕواندەکرێت ئەوروپا سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت

  2020-11-21  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری بازرگانی فەڕەنسا هۆشداردا لەوەی ئەنجومەنی ئەوروپا لە دانیشتنی داهاتووی خۆیدا تاوتوێی هەڵسوکەوتەکانی تورکیا دەکات و چاوەڕوانیش دەکرێت سزا و کۆت و بەندی بەسەردا بسەپێنێت، بەهۆی هەڵسوکەوتە قبوڵنەکراوەکانی لە ناکۆکییە جیاجیانی جیهاندا.


وەزیری بازرگانی فەرەنسا لە دیدارێکی ڕادیۆیدا ڕەخنەی گرت  لە بانگەشەکانی تورکیا سەبارەت بە بایکۆتکردنی بەرهەمەکانی فەڕەنسا لە هەندێک وڵاتانی ئیسلامی.

ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویکردەوە، تورکیا ڕۆڵی شەرمهێنەر دەبینێت، کاتێک گوتاری سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بەکاردەهێنێت لە پێناو زیانگەیاندن بە فەڕەنسا و ئەو بەهایانەی کە لەسەری دامەزراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان دەیانەوێت تورکیا هەڵسوکەتی خۆی بگۆڕێن لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕات و گەڕانی بەشوێن وزەدا، کە بووەتە هۆی فشار و کێشە بۆ سەروەریی قوبرس و یۆنان.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا وەزیری بازرگانی فەڕەنسا داوایکرد تورکیا هەڵسوکەوتەکانی خۆی ڕابگرێت، بە تایبەت لە باکوری ئەفریقا کە چەکی بە پاچاغ تیا دەبرێت، هەروەها بێدەنگ بێت سەبارەت بە بەکارهێنانی بابەتی کۆچ لە دژی ئەوروپا ، ئەوان باش دەزانن کە لەسەر ئەو تەوارانە کار دەکات، ئەوەش بۆ لەمەودوا دەستنادات.

وتیشی "تورکیا گەلێکی مەزنە و دەوڵەتێکی مەزنیشە، دەمانەوێت پەیوەندی دیپلۆماتی و ئابوری هەبێت لەنێوانیاندا، بەڵام پێویستە گفتوگۆیەکی ئەوتۆی لەگەڵدا بنیات بنرێت، لەسەر بنەمای ڕاشکاوی بنیات نرابێت، چونکە چیتر ناتوانین لەسەر ئەو شێوازە بەردەوام بن".

بەهۆی زنجیرەیەک ناکۆکی لە نێوان تورکیا  و ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا، یەکێتییەکە ئیدانەی هەڵسوکەوتە ئیسفزازییەکانی تورکیای کرد، بە تایبەت بەشداری لە شەڕی ناوخۆیی لیبیا و ناگۆرنی کاراباخ و گەڕان بەشوێن گازی سروشتیدا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا.



ڕیکلام