وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند ئەمڕۆ پارە ئامادەکراوە بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی موچەی مانگی یانزەی فەرمانبەران.
لە دوو هەفتەی ڕابردووشدا لە عێراق موچەی مانگی 10 ی فەرمانبەرانی دابەشکرد.
هەروەها ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی لە سەرەتای مانگی داهاتوو موچەی مانگی دوانزەش دابەشبکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی دوو هەفتەیە یاسای قەرز لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا و تێیدا بڕگەیەک جێگیرکراوە کە ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت بە رادەستنەکردنی نەوت پارەی بۆ نانێردرێت.