سەدر گرەو لەسەر بردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

  2020-11-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر گرەوی کرد لەسەر ئەوەی ڕەوتەکەی کاتێک دەچێتە هەڵبژاردنەکانەوە کە پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت.

سەرۆکی رەوتی سەدر لە تویتیکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ئەگەر بمێنێت لە نزیکەوە بە وردی چاودێری ڕوداوەکان دەکات، جا ئەگەر دەرکەوت هەڵبژاردنەگان  زۆرینەن لە پەرلەمان، ئەوا پۆستی سەرۆک وەزیران وەردەگرن.

سەدر بەڵێنیشیدا هاوکاریان دەبێت هەر وەک چۆن بەڵێنیان داوە بە تەواوکردنی پرۆژەی چاکسازیی لە ناوەوەن هەر بۆیە بڕیاری داوە لەسەر بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا.

سەرۆکی رەوتی سەدر جەختیکردووەتەوە لەوەی هەموو ئەو هەوڵانە بۆ ڕزگارکردنی عێراقە لە گەندەڵی و پاشکۆیەتی و لادان.



ڕیکلام