ناوی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان راگەیەندرا

  2020-11-22  | 
هەولێر
ناوی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان راگەیەندرا
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، ناوی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی بڵاوکردەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە (١٤,٣٩٤) قوتابى/خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان وەرگیراون کە ئەمەش دەکاتە ڕێژەى تەنها (٥٠%)ى پلانى وەرگرتن لە  زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان .

ڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى قوتابیان/ خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان بەڕێژەى (10بۆ ٢٠%) ئەمەش لە پێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، بەم شێوەیە :

* ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B بریتین لە زانکۆکانى (تیشکى نێودەوڵەتى – جیهانى هەولێر – گەشەپێدانى مرۆیى – نەورۆز – کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا) بەڕێژەى (١٠%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە .

* ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C بریتین لە زانکۆکانى (جیهانى سلێمانى – لوبنانى فەرەنسى – نۆولیج – جیهانى دهۆک) بەڕێژەى (١٥%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە .

* ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D بریتین لە زانکۆکانى (کاسۆلیک – هەولێرى نێودەوڵەتى - بەیان) بەڕێژەى (٢٠%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە .

* سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (٢٠%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە .

پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان دەتوانن بە کلیک کردن لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە (http://mhe-privatestudy.com/?fbclid=IwAR2DC7aR1GP6anJ60D5DbWtQscFHGY4ZmH8xLmoaetov_dW0OGvITsZOR8g) ئەنجامیى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ ڕۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.



ڕیکلام