سارای پایز، یه‌کێکه له‌و خانمه شاعیرانه‌ی کورد که ساڵانێکی زۆره خزمه‌ت به شیعر و ئه‌ده‌بیاتی کوردی ده‌کات و خاوه‌نی دیوانێکی شیعری و سێ ڕۆمانه، به‌ردی سێبوری دواین به‌رگی ڕۆمانی ئه‌م خانمه شاعیره بوو. بۆ گفتوگۆ و قسه‌کردن ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕۆمانه، ناوبراو له چاوپێکه‌وتنی بۆ (ژیان) وەڵامی چه‌ند پرسیارێک ده‌داته‌وه.
ژیان: ده‌ستپێکی نووسین و ئه‌زموونی شیعریت بۆ که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
سارای پایز: باس کردن لە ئەزمونی شعریم، دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی 2003 بۆ 2004. هەرچەندە ژمارەی ساڵەکان گرنگ نیە، بەڵکو ئەوەی گرنگە تاچەند دەتوانی سود لە هەڵەو ئەزموونەکانت وەربگری، چونکە نووسین تەنیا ئیلهام نییە، بەڵکو هەوڵدانە بۆ جوان نووسی و بەچاوێکی دیکەوە دونیابینی و گەڕان بەدوای ماناشراوەکانی پشتی وشەکانەوە.
ژیان: سه‌ره‌تای ئه‌زموونه‌کانت به شیعر یاخود ڕۆمان نووسین ده‌ست پێ‌کرد؟
سارای پایز: سەرەتا بەنووسینی ڕۆمان دەستم پێ‌کرد، بەردی سێبووری کە یەکێکە لەڕۆمانەکانم باس و لەدووبارە بوونەوەی ژیان و عەشق دەکات لەسەردەمی جیاوازدا، بۆخۆی هەر بەرهەمێک لەگەڵ بەرهەمێکی تردا بەدڵنیاییەوە جیاوازی هەیە، لەڕووی بابەت و ناوەڕۆک و داڕشتن و ستایلی گێڕانەوەوە، بێگومان بەردی سێبووریش لەم ڕووانەوە کەباسم کرد جاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ دوو ڕۆمانەکەی تردا.
ژیان: به‌ردی سێبوری به گشتی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی باس له‌چی ده‌کات؟
سارای پایز: به‌ردی سێبووری که له 120 لاپه‌ڕه پێکهاتووه و بەردێکی ئەفسانەییە کە لەچیرۆکە ئەفسانەییەکاندا زیاتر باسی لێوە کراوە، کاتێک کەسێک خەمێکی قوڵی لەدڵدا دەبێت بۆ ئەو بەردەی باس دەکات، بەڵام لەکۆتایی چیرۆکەکەدا بەردەکە شەق دەبات و خەنجەرێکی لێوە دەردەچێت و دەچێت بەدڵی خاوەنەکەیدا، منیش بەتەواوی هاوڕاییمەوە دەڵێم هەموومان پێویستیمان بەبوونی بەردێکی سێبووری هەیە، بەردێک تەنیا گوێگربێت، بۆخاڵی کردنەوەی ناخی خۆماندا.
ژیان: ئه‌و چیڕۆکه‌ی که تۆ له ڕۆمانه‌که باسی ده‌که‌یت، تا چه‌ند ڕاسته‌قینه‌یه و کاره‌کته‌ره‌کانیش کێن؟
سارای پایز: له‌لاپه‌ڕه‌کانی سه‌رتای ڕۆمانه‌که که باس له کاره‌کته‌ری "گوڵخانم و حه‌مه‌دیان" ده‌کات و دواتر چه‌ند کاره‌کته‌رێکی تر دێنه ناو چیڕۆکه، سەرجەمیان کارەکتەری خەیاڵین، من باس لەچیرۆکی ئەوان ناکەم تاچێژی خوێندنەوە لەخوێنەر نەستێنمەوە، بەهیوام خوێنەر خۆی بەریەک بەیەکی کارەکتەرەکان بکەوێت و لەگەڵ ڕووداوەکاندا بڕوات، بێگومان خودی بەردی سێبووری چیرۆکێکی تەواو ڕاستەقینە نیە، بەڵام تەواویش خەیاڵی نییە، چونکە له هیچ بەرهەمێکدا نەخەیاڵ بێ واقع و نەواقع بێ خەیاڵ بەپێز و چێژ بەخشە.
ژیان: بۆچی ڕۆمانه‌که سه‌ره‌تا به چیڕۆکی "گوڵخانم و حه‌مه‌دیان" ده‌ست پێده‌کات و له کۆتاییشدا یاسه‌مین و ڕۆبێرت وه‌ک پاڵه‌وان ده‌رده‌که‌ون؟
سارای پایز: بێگومان، ڕۆمان لەبەر ئەوەی چیرۆکێکی درێژە و چەندین لق و پۆپی لێدەبێتەوە، چەند لقێک چیڕۆکی تری لێدەبێتەوە، ئەوەش بۆ هاتنە ناوەوە و ڕۆیشتنی کارەکتەر ئاساییە، لێرەشدا بەهەمان شێوەیە چیرۆک لەسەر هێڵێکی سەرەکی دەڕوات و لەڕێگەی یاسەمینەوە تەواوی چیرۆکەکە بەخووێنەر دەگات.
ژیان: بۆچی خۆت وه‌ک کاره‌کته‌رێکی سه‌ره‌کی له‌نێو ڕۆمانه‌که‌دا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه؟ یاخود له ڕۆمانه‌که‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆتی تێدا هه‌بووه؟
سارای پایز: ڕەنگە وەک کارەکتەر خودی خۆم لەناو ڕۆمانەکەدا بوونم نه‌بێت، بەڵام دواجار ئەوە منم کە نوسەری ڕۆمانەکەم و بێگومان ڕەنگدانەوەی کەسایەتی و ناخی من و هەستی منی تێکەڵە، سەرەڕای ئەوەی نووسەر دەبێت ڕێگە بدات خودی کارەکتەرەکان خۆیان بن و ئێمە کارەکتەرەکان لەڕوی سایکۆلۆژی و کەسایەتییانەوە بناسین.
ژیان: ئازاره‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه تا چه‌ند له‌نێو ڕۆمانی "به‌ردی سێبوری" ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه؟
سارای پایز: بێگومان ئێمە لە جوگرافیایەکدا دەژین، پڕه لە توندوتیژی و جینۆساید و کارەساتی وەک شەڕی ناوخۆ و شەڕی ئێران عێراق و کیمیا باران، کەوایە بێگومان ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر بەرهەمی ئەدەبی بەگشتی و ئەم ڕۆمانەی منیش بەدەرنییە لە کاریگەری ئەو ڕوداوانە.
ژیان: بۆ هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌کانی نێو ڕۆمانی "به‌ردی سێبوری" زیاتر پشتت به‌چی به‌ستووه و چ شتێک زیاتر کاریگه‌ری له‌سه‌رته‌وه بووه بۆ نووسینی ڕۆمانه‌که؟
سارای پایز: بێگومان ئەزموونی خوێندنەوە و ورد بوونەوە لەڕووداو و پێشهات و کاریگەرییان هەیە لەسەر قەڵەمی من لە بواری شیعر و ڕۆماندا و بەتایبەتیش لەبەردی سێبوری دا.