دەست بە جێبەجێكردنی بە دیجیتاڵیكردنی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵیانەی ئۆتۆمبێل دەكرێت

  2020-11-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ساڵی داهاتووەوە هەر هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان لە بواری هاتووچۆدا دەبێتە خاوەنی ناسنامەی دیجیتاڵی و پڕۆژەكە بۆ بواری هاتووچۆش كاریگەریی ئەرێنی خۆی هەیە.


رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند "ئەمڕۆ گرێبەستێكی ستراتیژی لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای میولباوەری ئەڵمانی واژۆدەكرێت، كە تایبەتە بە خزمەتگوزاری مۆڵەتی شۆفێری، ساڵیانە و تۆماركردنی كڕین و فرۆشتنی هەموو ئەو ئامێرانەی لە سیستەمی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت".

وەزیری ناوخۆی هەرێم وتیشی "بەرنامەی حكومەت لە سیستەمی هاتووچۆ ئەوەیە، كۆنفرانسێكی گشتی رێكبخرێت بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە یاسا و رێنماییەكان بكرێت".

بە گوێرەی سیستەمەكە زیاتر لە دوو ملیۆن كەس سوود لەو سیتەمە نوێیە وەردەگرن، هەموو شۆفێرێكیش كارتی زیرەكی دەبێت، یەكەكانی پۆلیسی گەڕۆكیش ئامێرێكیان دەبێت كە دەستبەجێ دەتوانن ئۆتۆمبێلەكان و شۆفێران كۆنترۆڵبكەن.


ڕیکلام