بافڵ تاڵەبانی: هەموو ئەو کەسانە دەستگیردەکەین کە کاری مافیایی ئەنجامدەدەن

  2020-11-28  | 
سلێمانی
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیردەکەن کە کاری مافیایی ئەنجامدەدەن.

لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ نوێنەری ژمارەیەک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە قاچاخچێتی سنوورەکان و هەڵکوتانە سەر بازرگانان، رایگەیاند، "کاری مافیایی لەهەموو کوردستاندا بوونی هەیە، بەڵام ئێمە بڕیارمانداوە هەموو مافیاکان دەستگیربکەین، تەنانەت هەرکەسێکیان لەپشت بێت ."

دەربارەی دەنگۆی پێدانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە تورکمان و هەڵوێستی حزبەکەی، باڤڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "ئەو بابەتە وەکو دەنگۆ بوونی هەیە، بەڵام ئەستەمە شتی وا ڕووبدات و قەبوڵی ناکەین ."

سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و گرژییەکانی نێوان پارتی و پەکەکەش، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، " ئێمە دژی هەڵگیرسانی شەڕی کورد بە کورد و بەدیاریکراوی پەکەکەین."



ڕیکلام