تەندروستی عێراق: ئەمڕۆ 24 توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

  2020-11-29  | 
بەغدا
ئەمڕۆ 24 توشبووی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لەدەستداوە
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا 1614 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و 24 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و 614 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ٢٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە سێ کەسیان لە بەغدا، شەش کەس لە سلێمانی، سێ کەس لە هەولێر، پێنج کەس لە دهۆک، دوو کەس لە بەسڕە، یەک کەس لە بابل، یەک کەس لە زیقار، یەک کەس لە میسان و دوو کەسیش لە پارێزگای موسەنا بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٦٦ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە سەرەتای سەرهەرڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ٥٥٠ هەزار و ٤٣٥ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ١٢ هەزار و ٢٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٨٠ هەزار و ٩٠٣ تووشبووش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.



ڕیکلام