كرێكارێك لە بینایەكی شەش نهۆمی كەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

  2020-12-01  | 
 مازن شنگالی
بەیانی ئەمڕو كرێكارێكی تەمەن 34 ساڵ لە نهۆمی شەشەمی بینایەك كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پولیسی دهۆك، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ لە سەر بینایەكی نیشتەجێبون ، كرێكارێك لە نهۆمی شەشەم كەوتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا ".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد  رووداوەكە لە ناو شاری دهۆك بووە "كرێكارەكە تەمەنی 34 ساڵە و ناوی ( وەداد )ە و خەڵكی باكوری كوردستانە، بۆ كاركردن لە دهۆك بووە". 


ڕیکلام