پەرلەمانتارانی ناڕازی: ساڵی ئایندە قەیرانەکان قورستردەبن

  2020-12-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانتارانی ناڕازی لە پەرلەمانی کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندانی هاوڵاتیان دەربڕی و دەڵێن ژیان و گوزەرانی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە و پێویستە حکومەت سێ هەنگاوی خێرا بگرێتەبەر.

ئەو پەرلەمانتارانە لە ڕاگەیەندراوێکدا داوایانکردوە حکومەتی هەرێم بەزوترین کات ڕێککەوتن لە گەڵ حکومەتی عێراق بکات  حکومەتی ھەرێم بە کرداریی بچێتە ژێر باری رێکەوتن و رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داھاتەکانی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان ڕادەستی بەغداد بکات و لە بەرانبەریشدا حکومەتی عیراقیی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت.

داواشیانکردوە دەستبەجێ حکومەتی هەرێم قاچاخچێتیی بەرپرسە دەسەڵاتدارەکان لە خاڵە سنورییەکان دا کۆنترۆڵ بکات و ئەو بڕیارانەیشی بۆ چاکسازیی لە داھاتی خاڵە سنوریەکاندا دراون، جێبەجێبکرێن .

لە خاڵێکی دیکەدا ئەو پەرلەمانتارانە داوایانکردوە پێداچونەوەی تەواو بە دۆسێی نەوتدا بکرێت و کۆتایی بەو گەندەڵیی و بەفیڕۆدانە بهێنرێت کە لەم دۆسێیەدا ھەیە .

هۆشداریش دەدەن ئەگەر حکومەت ئەم هەنگاوانە نەگرێتەبەر ئەوە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ئایندە دوچاری قەیرانی قورستردەبێتەوە.



ڕیکلام