لە ئەنقەرە 18 هاوڵاتی عێراقی دەستگیركران

  2020-12-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تیمی دژەتیرۆری توركیا لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی ئەو وڵاتە 18 هاوڵاتی عێراقی بە تۆمەتی پەیوەندیان بە داعشەوە دەستگیر كرد.

بەتۆمەتی هاوكاری رێكخراوی داعش لە سنوری ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان لە عێراق هێزی دژەتیرۆری توركی الە شاری ئەنقەرەی پایتەختی وڵاتەكە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 20 هاوڵاتی عێراقی دەركردووە. 

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە لەكۆی ئەو 20 كەسە 18 كەسیان بەیانی ئەمڕۆ دەستیگر كراون و گەڕان بە شوێن دوو كەسەی دیكەشدا بەردەوامە. 

پۆلیس ئەوەی ئاشكرا كردووە ئەو كەسانە لە نێ, خۆیاندا لە پەیوەندیدا بوون و پەیوەندیشیان بە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكانی عێراق هەبووە ماوەیەكە لەلایەن هێزەكانیانەوە چاودێری دەكرێن. 


ڕیکلام