سبەینێ موچەی وەزارەتی تەندروستی بە لێبڕێنی سەدا 21 دابەشدەکرێت

  2020-12-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند دابەشکردنی موچەی مانگی 10 دەستپێدەکات و سبەینێ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاندوە بۆ موچەی پلە تایبەتەکانیش بەهەمان میکانیزمی پێشوو واتە بە لێبڕێنی سەدا 50 موچەیان پێ دەدرێت.

بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند سبەینێ دەست بەدابەشکردنی موچە دەکەن و لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوانی ناردنی 320 ملیارەکەی بەغدا دەکەن.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاندوە ئەگەر لەم چەند رۆژەدا پارەکەی بەغدا نەگەیشت ئەوە قەرزدەکەن و دواتر لە 320 ملیارەکە قەرزەکە دەدەنەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ 50 رۆژە حکومەتی هەرێم موچەی دابەشنەکردوە و ئەم موچەیەش موچەی مانگی 10 ی ئەمساڵە.


ڕیکلام