بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 48 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 45 دۆلار و 16 سەنت فرۆشرا.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 47 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 44 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەكرا .
بەپێی ڕای شارەزایان گەیشتنە ئەنجامی چەند ڤاكسینێك دژی كۆرۆنا و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا، بڵاوبوونەوەی هەواڵی راسپاردنی تیمی سەرۆكی ئێستای ئەمریكا بۆ ئامادەكاریەكانی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بازاڕی وزە كرد .
ماوەی نزیكەی هەشت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.