لیژنەی ئەمنی سلێمانی لەسەر خۆپیشاندانەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت شێواندنی ئارامی شار‌و ڕاگرتنی جوڵه‌ی بازاڕ له‌م قه‌یرانه ئابورییه قوڵه‌دا له بهرژهوهندییی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا نییه.
هەروەها لیژنەی ئەمنی سلێمانی ڕاشیگەیاندوە
هه‌ر كۆبونه‌وه‌و گردبونه‌وه‌یه‌ك به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی پێشوه‌خته‌ی لیژنه‌ی باڵای ئارامیی ڕێگه‌پێدراو نییه.
ئاماژەی بەوەشکردوە
خۆپیشاندانی مه‌ده‌نییانه‌و ئاشتیانه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و داواكارییه ڕهواكان له‌چواچێوه‌ی یاسادا؛ یه‌كێكه له‌مافه ڕه‌واكانی خه‌ڵك و پارێزگاریی لێده‌كه‌ین .
ئەوەشی ڕاگەیاندوە
پێویسته كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌چوارچێوه‌ی یاسا رێگاپێدراوهكاندا روماڵی ڕوداوه‌كان بكه‌ن و ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانیی له‌به‌رچاو بگرن .
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە
پێویسته هه‌موو هێزه‌كان ئارامیی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان له هه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و توندوتیژییه‌ك به‌دوربگرن.
ئەوە لەکاتێکدایە لەبەیانی ئەمڕۆەوە توندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان بەردەوامە.