ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی کۆبونەوە و ڕاگەیەندراوێكی لەسەر دۆخی هەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت "كوردستان بە دۆخێكی ئابوری و سیاسی دژواردا تێدەپەڕێت، دابیننەكردنی بژێوی زۆرینە بە تەواوەتی تەنگی بە موچەخۆرانی كوردستان هەڵچنیوە. شەقام بە داخوازی و ناڕەزایی و رەخنەو ئاراستەی جیاواز هاتونەتە خرۆش.
داواشدەکات حكومەتی كوردستان، سیاسەتی ئابوری و دارایی خۆی، چ بە دانوستان لەگەڵ بەغدا و چ بە داهاتی كوردستان، بەپێی خواستی خەڵك، بەشێوەیەك ساغ بكاتەوە، كە دڵنیایی تەواو بەڕای گشتی بدات
ڕاشیگەیاندوە "یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و كوردستانیش، لەبەردەم بەرپرسیارێتیەكی چارەنوسسازدایە، لە بەرامبەر داخوازی رەوای خەڵكدا، پێویستە بڕیارو بەرنامەكانی داكۆكیكردن بێت لە چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەی ئابوری و موچەی خەڵك، ئەمەش پێویستی بە گوتاری یەكگرتوە، بەپێی پرۆژەیەكی چارەسەری راستەقینە، لەپێشەوەی چارەسەری دۆخی ئابوری و دارایی.
ئاماژەی بەوەشکردوە "چارەسەری دۆخی ئابوری و دارایش لە كوردستان، مەحاڵە بەبێ ریشەكێشكردنی دیاردەی گەندەڵی لە سەرانسەری كوردستان، چ لەناو حكومەت و چ لەناو حیزبەكان .
سەبارەت بە سڕکردنی مەلا بەختیاریش لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیەوە ڕایگەیاندوە"تەنها ئەنجومەنی باڵای سیاسی، بەرپرسیارە لە لێپێچینەوەی ئەندامەكانی و بەس .