پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئێستا شوێنى ڕاسته‌قینه‌ى پارێزگارى سلێمانى به‌رده‌ركى سه‌رایه.
دابان محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "به‌پله‌ى یه‌كه‌م، یه‌كێتى ( هاوسه‌رۆكان) و پارێزگارى سلێمانى، به‌رپرسن به‌رامبه‌ر گیانى خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران و په‌رله‌مانتاران".
وتیشی، "ئێستا شوێنى ڕاسته‌قینه‌ى پارێزگارى سلێمانى به‌رده‌ركى سه‌رایه، كاتى ئه‌وه‌یه پارێزگارى سلێمانى بۆ ڕاگرتنى توند و تیژى، له سه‌را (قردێله‌یه‌ك) له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كاندا ڕاكێشێت، ئه‌گه‌ر ده‌توانێت و قودره‌تى به‌سه‌ر لیواى یه‌كى پاراستنى سلێمانیدا هه‌یه! نه‌سیحه‌ت و به‌یاننامه، مامه‌ڵه‌ى خراپى هێزه ئه‌منیه‌كان ڕاناگرێت" .
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان راشیگەیاند، "به بێ خۆپیشاندانیش، ئارامى سلێمانى شێوێنراوه و جوڵه‌ى بازاڕ و كه‌سابه‌ت كه‌مبووه‌ته‌وه، ناكرێت چه‌تر بیت بۆ گه‌نده‌ڵى و داگیركارى ئه‌م پارێزگایه و چه‌تر نه‌بیت بۆ پاراستنى خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران، پاسه‌وانى قاسه‌ى حزب بیت، به‌ڵام پاسه‌وانى چه‌ند كه‌سێكت پێ نه‌كرێت كه بۆ داواى ماف ده‌نگیان هه‌ڵبڕیوه".
دەشڵێت، "سلێمانى خه‌ریكه یاساى دارستانى تێدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، داوا له ڕاگه‌یاندنكاران و مێدیاكاران بكه‌یت به‌پێى یاسا مامه‌ڵه بكه‌ن، ڕۆژى سه‌د قردێله ببڕیت به‌ڵام قردێلهیهكت پێ ڕانهكێشرێت بۆ ئارامى به‌رده‌ركى سه‌را ! ".